English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش سودی خواردنەوەی ئاوی گەرم بۆ لەش
2021-03-22 [05:08 AM]

ZNA ــ هەولێر


رۆژانە هەر تاكێك پێویستی بە 7 بۆ 8 پەرداخ ئاو هەیە بۆ ئەوەی جەستە لە وشكبونەوەی بپارێزێت و بە شێداری بیهێڵێتەوە، جەستە زیاتر سود لە ئاوی گەرم دەبینێت.

ماڵپەری بۆڵدسكای شەش سودی خواردنەوەی ئاوی گەرمی بڵاوكردوەتەوە.

1. گرفتی هەرس چارەسەر دەكات
یارمەتی شێداركردنەوەی ریخۆڵە و گەدە دەدات، ئەندامەكانی كرداری هەرس بە باشی كارەكانیان جێبەجێ دەكەن و چالاك دەبن.

2. قەبزی ناهێڵێت
بەهۆی قەبزییەوە جوڵەی ریخۆڵەكان كەمدەبێتەوە، كاتێك كوپێك ئاوی گەرم دەخۆیتەوە بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ، جوڵەی ریخۆڵەكان باشتر دەبن و چارەسەری قەبزی دەكات.

3. چارەسەری سەرئێشەیە
پشو بە خانەكانی مێشك دەدات و یارمەتی چارەسەركردن سەرئێشە دەدات.

4. دەمارەكان خاودەكاتەوە
خواردنەوەی ئاوی گەرم دەمارەكانی جەستە خاودەكاتەوە و پشویان پێدەدات، جەستە شێداردەكاتەوە.

5. كێش كەمدەكات
ئاوی گەرم یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات، مێتابۆلیزم چالاكدەبێت.

6. سوڕی خوێن چالاكدەكات
ئاوی گەرم بەهۆی ئەوەی یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات، دەمارەكان خاودەبنەوە و سوڕی خوێن چالاكدەبێت.





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad