English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری تەندروستی ھۆشداری دەدات 
2021-03-23 [04:18 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزیری تەندرووستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی رایگەیاند، ھیچ پابەندبوونێکی بڕیارەکان پەیڕەو ناکرێت و رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا گەیشتووەتە (%١٠.٣) لە کاتێکدا پێویستە رێژەکە (%٥) زیاتر نەبێت.

سامان بەرزنجی راشیگەیاند،  بە گوێرەی ئاماری ئەمڕۆ، رێژەی تووشبوون دوو ئەوەندەی رێژەی سنوورداری تووشبوونە، کە پێویستە لە (%٥) زیاتر نەبێت.

ھەروەھا نووسیویەتی: "ئەم رێژەیە پێشبینی دەکرێت زۆر زیاتریش بێت بەھۆی ئەوەی لەو رۆژانە پشووە زۆربەی تاقیگە و کلینیکە تایبەتەکان نیە، بەڵکو تەنیا فریاکەوتن و سەنتەرەکانی کۆرۆنا ھەیە".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، وەزیری تەندروستی نیگەرانی دەربڕیوە و نووسیویەتی: "نیگەرانین بەوەی ھیچ پابەندبوونێکی بڕیارەکان پەیڕەو ناکرێت بەداخەوە بەبێ ماسک و قەرەباڵغی و بەریەککەوتن مایەی خێراتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەبێت لە رۆژانی داھاتوو".

ئەم پەیامەی وەزیری تەندروستی دوای ئەوە دێت، لە شەو و رۆژی رابردوودا چوار ھاووڵاتی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و لە کۆی (٣٩٧٥) پشکنینی نوێ، دەرکەوت (٤١١) کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.





ئەم هەواڵە 1159جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad