English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونکردنەوەیەک لە ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیانی كوردستان
2021-03-23 [08:41 AM]

ZNA_ هەولێر


ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بۆ رای گشتی له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ كه‌سێك به‌ناوی (پیر لوقمان) له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی و ئه‌و لێدوانه‌ دوور نزیك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیارنی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه‌، "له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌سێك به‌ناوی (لوقمان حاجی كه‌ریم) كه‌ ناوی له‌خۆناوه‌ (پیر لوقمان)، بۆ چه‌ندین جاره‌ به‌ناوی زه‌رده‌شتییه‌كانه‌وه‌ هێرشی ناڕه‌وا ده‌كاته‌ سه‌ر لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كان".

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "ئێمه‌ی زه‌رده‌شتی دژی ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ نه‌شیاوه‌ین، چونكه‌ یه‌كێك له‌ فه‌لسه‌فه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئایینی (مه‌زد یه‌سنا)ی زه‌رده‌شتی، یه‌كتر قبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژیانه‌، بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان".

ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، "له‌ڕێگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه‌ دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌، ناوبراو هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ زه‌رده‌شتییه‌وه‌ نه‌ماوه‌ و دوور خراوه‌ته‌وه‌. له‌به‌ر هه‌ندێك هه‌ڵوێستی ناڕه‌وا كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌ و گوفتار و كرداری چاكدا ناگونجێت، ئه‌مه‌ش پایه‌ی سه‌ره‌كی ئایینه‌كه‌یه‌، له‌و توندوتیژییه‌شدا لوقمان خۆی به‌رپرسیاره‌، ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیانی كوردستان رێگه‌ به‌ هیچ كه‌سێك ناده‌ین به‌ناوی زه‌رده‌شتیانه‌وه‌ گێره‌شێوێنی بنێته‌وه‌ و ئاشتی و ته‌بایی نێوان پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بشێوێنێت





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad