English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و ئەمەریكا گفتوگۆی ستراتیژی دەست پێدەكەنەوە
2021-03-24 [08:01 AM]

ZNA – هەولێر


پێش تەواوبونی وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەغدا داوای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ستراتیژی کردووە لەبارەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە،  کۆشکی سپیش رایگەیاند، لە مانگی نیساندا گفتوگۆی ستراتیژی لە نێوان واشنتۆن و بەغدا دەستپێدەکاتەوە.

 

 
سەرچاوەكان باس لەوەدەکەن عێراق داواکارییەکی ئاراستەی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کردووە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی ستراتیژی لەپێناو کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە زووترین کاتدا.

هاوکات، جین ساکی گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفراسنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە مانگی نیساندا گفتوگۆی ستراتیژی لە نێوان واشنتۆن و بەغدا دەستپێدەکاتەوە.

دەشڵێت، "لە کۆبوونەوەی نیساندا ئەوە رووندەکەینەوە کە سوپای هاوپەیمانان تەنها بۆ مەشقپێکردنی سوپا و هێزی ئەمنی عێراق لەو وڵاتەدا ماونەتەوە تا داعش جارێکی دیکە نەتوانێت ریزەکانی رێکبخاتەوە".

ئەو ئاماژەی بەوەشدا، ئەمە هەلێکی باشدەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە رێگەی بوارەکانی ئەمنی و کەلتوری و بازرگانی و کەش و هەواوە.

دوای كوشتنی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەیی حەشدی شەعبی لە لایەن ئەمریکاوە، پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە کردنەدەرەوەی هێزە چەکدارە بیانییەکان لە وڵاتدا.

 





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad