English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی نیشانه‌كانی دوای وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر ماندوكه‌ره‌؟
2021-03-24 [11:12 AM]

ZNA ــ هەولێر


به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ ژه‌می دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه‌ نیشانه‌ی‌ به‌هێزتر و بێزاركه‌رتریان تیادا ده‌ركه‌وتوه‌ به‌راورد به‌و نیشانانه‌ی‌ له‌دوای وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ریان ده‌ركه‌وتووه‌ و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ پزیشكه‌كان ڕونكردنه‌وه‌ی‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بده‌ن.

 

پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و نیشانه‌ی‌ دوای وه‌رگرتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌سه‌كان ده‌رده‌كه‌وَت وه‌ك " ئازاری قۆڵ و سه‌ر و دڵتێكهه‌ڵاتن" به‌تایبه‌ت له‌دوای وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ڤاكسینه‌كه‌ زۆر به‌ چالاكی كاری خۆی كردوه‌.

 

كریستین چۆی توێژه‌رێكی ئه‌مه‌ریكیه‌ له‌ زانكۆی كالیفۆرنیا له‌ لۆس ئه‌نجلۆس باس له‌وه‌ ده‌كات دوای وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا تای لێهاتووه‌ به‌ڵام هه‌ر زوو نیشانه‌كان له‌سه‌ری نه‌ماوه‌ و سوپاسگوزاره‌ كه‌ ڤاكسین بۆ هه‌موان به‌رده‌سته‌ و ئه‌و توانیویه‌تی بێ به‌رامبه‌ر سوود له‌م خزمه‌تگوزاریه‌ وه‌ربگرێت.

 

پسپۆڕان داواش ده‌كه‌ن هاوڵاتیان نه‌ترسن له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی دوای وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڤاكسینه‌كه‌ زۆر چالاكانه‌ كاری خۆی كردوه‌ له‌ جه‌سته‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ڤاكسینه‌كه‌ی‌ وه‌رگرتوه‌.





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad