English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر: ئامادەین هاوكاری حكومەت بكەین لەبارەی ئەوگروپە چەك بەدەستانەی ئاژاوە دەنێنەوە
2021-03-24 [08:20 AM]

ZNA – هەولێر


رێبەری رەوتی سەدر ئامادەی خۆی دەربڕی و گوتی، ئامادەن هاوکاری حکومەتی ناوەندی بکەن لەبارەی چەک بەدەستەكان ،دەشڵێت، زانیاریی لەلایە کە چەند گروپێکی چەکدار کار بۆ ئاژاوەنانەوە دەکەن.

 

موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر لە تویتەری خۆی تویتێكی كردووە و نووسیویەتی،  پێویستە حکومەتی عێراق بە جددی کاربکات دژی ئەو گروپە چەکدارانەی ئاسایشی عێراق و هاوڵاتییەکانی بەئامانج دەگرن، جا سەر بە هەر لایەنێک بن.

سەدر نوسیویەتی، "زانیاریم لایە لەبارەی ئەوەی ئەوانە بەکرێگیراون بۆ ئاژاوەنانەوە و دروستکردنی ناسەقامگیری ئەمنی و لاوازکردنی هەژموونی دەوڵەت و حکومەت و زڕاندنی پێگەی هێزی بەرگری".

ئەو دەشڵێت ، ئەم لەدەستدەرچوون و لە یاسا دەرچوونەی چەک نابێت بەردەوامبێت، بەڵکو دەبێت حکومەت پەلە بکات لە چارەسەرکردنی و "ئێمەش هاوکار دەبین".

لە عێراقدا چەندین گروپی جیای چەکدار هەن کە بەشێکیان ئاشکران و بەشێکی دیکەشیان نهێنین. خودی رەوتی سەدریش خاوەنی هێزی چەکداری وەکو سەرایا سەلامە و ماوەیەک لەمەوبەر مانۆڕێکیان بەناو شاری بەغدادا کرد.

 





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad