English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم مەرج بۆ ئێران دادەنێت
2021-03-24 [05:24 AM]

ZNA - هەولێر


ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ پاراستن و زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتان پێنج کۆ یەک،  داوا لە ئێران دەکات لە دیاریکردنی سەرچاوەکانی یۆرانیۆم لە بنکە ئەتۆمییەکانیدا شەفاف بێت.

رافائێل گەرووسی بە گۆڤاری نیوزویکی راگەیاندووە، بۆ روونکردنەوە و دیاریکردنی سەرچاوەی نادیاری یۆرانیۆم لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، پێویستە لەمبارەوە وتووێژی ورد و تەکنیکی بکرێت و ئەم پرسە پەیوەندی راستەوخۆی بە داهاتووی رێککەوتننامەی ئەتۆمییەوە هەیە.

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەشڵێت، چالاکیی ئەتۆمیی ئێران بەردەوامە و ێران سەرچاوەکانی یۆرانیۆم لەو بنکانە دەشارێتەوە و لەم بارەیەوە لەگەڵ ئاژانس شەفاف نییە.

لەوکاتەوەی دۆنالد ترەمپ دەستەڵاتی کۆشکی سپیی گرتەدەست رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانی هەڵوەشاندەوە.

ئیستا هەردوو لایەنی ئێران و ئەمریکا داوای گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی دەکەن، بەڵام ئەمریکا ئامادە نییە بە خێرایی گەمارۆی ئابووریی سەر ئێران خاو بکاتەوە.





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad