English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستبەسەرکردنی زیاتر٢٠ کەس لە بۆنەکانی نەورۆزی رۆژهەڵات
نەورۆزی گوندی "نێ" لە رۆژهەڵاتی کوردستان
2021-03-24 [05:34 AM]

ZNA - هەولێر


لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەکەمەوە ٢٠ کەس بە هۆی بەشداری‌کردن لە رێورەسمی نەوروز دەستبەسەر کراون.

ماڵپەری ھەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی كوردستان رۆژی چوارشەممە٢٤ی ئازار رایگەیاند، لە سێ رۆژی دوای نەورۆزدا زیاتر لە ٢٠ كەس بەھۆی بەشداریکرد لە رێورەسمەكانی نەورۆز دەستبەسەر كراون.

بەگوێرەی زانیارییان هەتا ئێستا لە شارەدێی "نێ" چوار كەس، لە شاری شنۆ پێنج كەس، لە سەقز نۆ كەس و لە شاری سنەش كەسێك بەھۆی بەشداریکردن لە رێ‌ورەسمەكانی ئاگركردنەوەی نەورۆز دەستبەسەر كراون.

ئەم دەستبەسەرکردنانە لە کاتێکدایە هێزەی ئەمنیی ئێران بۆ نەورۆزی ئەمساڵ لە زۆربەی شارەکان پێشیان به کۆبوونەوەی هاووڵاتیانی کورد گرتووە و بە زۆر ئیزنیان نەداون مەراسمی نوێبوونەوەی ساڵ بەڕێوە ببەن.

 

 

 





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad