English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە عێراق ئەمڕۆ زیاتر لە شەش هەزار تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كران
2021-03-24 [05:59 AM]

ZNA-هەولێر


حکوومەتی عێراق رای گەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە شەش ھەزار تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون، ٢٩ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لەدەست داوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاکبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ‌سەرانسەری وڵاتەکە بە ‌پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانیشەوە راگەیاند.

بەگوێرەی ئامارەکە، لە ‌ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا پشکنینی پزیشکی بۆ ٣٩ ھەزار و ٦٦ کەس ئەنجام دراوە، تووشبوونی شەش ھەزار و ٥١ کەس بە پەتاکە پشتڕاست کراوەتەوە.‌

ھەروەھا لە دوێنێوە ‌٢٩ کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە، چوار ھەزار و ١٨٥ تووشبووی پەتاکەش چاک بوونەتەوە.

تا ئێستا لە عێراق ٨٠٩ ھەزار و ٩٢ تووشبووی پەتای کۆرۆنا تۆمار کراون، لەم ژمارەیەشدا ١٤ ھەزار و ٩٥ تووشبوو گیانیان لەدەست داوە.





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad