English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق.. حه‌وت گروپ كۆتایی به‌ ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌هێنن
2021-03-25 [10:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك گروپی چه‌كداری شیعه‌ رایانگه‌یاند، ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له‌ نێوان خۆیان و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ وڵات هه‌یه‌، كۆتایی پێده‌هێنن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، سه‌ركردهكانی حه‌وت گروپی چه‌كداری شیعه‌ له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریاندا كۆتایی به‌ ئاگربه‌ستی نێوانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بهێنن.

له‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو یه‌كێك له‌و گروپانه‌ به‌ناوی "مقا‌وه‌مه‌ی عێراقی" رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م كرده‌وه‌كانیان له‌ دژی هێزه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بیانییه‌كان و به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق راده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لێكیان پێبدرێت له‌ وڵات بكشێنه‌وه‌.

"مقاوه‌مه‌ی عێراقی" لایه‌نێكی نادیاره‌، به‌پێی بۆچوونه‌كان یه‌كێكه‌ له‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ی له‌ ئێران نزیكه‌ هه‌روه‌ك "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراقی" و "عه‌سائیب ئه‌هل لحه‌ق" و "بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با".

به‌پێی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، راگه‌یاندنی وه‌ستاندنی هێره‌شه‌كان، دوای ئه‌وه‌ هات واشنتۆن بڕیاری دا باڵیۆزخانه‌ی له‌ به‌غدای پایته‌حت دابخات.

 

شه‌فه‌ق نیوز





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad