English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"Avatar" فیلمی پڕداهاتی چینە
2021-03-23 [03:45 AM]

ZNA – هەولێر


لە دوای دووبارە نمایشکردنی فیلمی سینەمایی "Avatar" لە سینەماکانی چین، توانی ببێتە فیلمی پڕداهاتی هەفتە لە سینەماکاندا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ماوەی سێ رۆژدا توانی 14 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سینەماکانی چین بەدەستبێنێت و ببێتە فیلمی پڕداهاتی هەفتە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە هەرچەند لە 2009 بەرهەمهاتووە و دووبارە نمایشکردنەوەی لە سینەماکانی جیهاندا، تاوەکو ئێستا 44 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێناوە.

فیلمی "Avatar" بۆ جاری یەکەم لە 2010 لە سینەماکانی چین نمایشکرا و داهاتی لەو وڵاتەدا 203 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.

"Avatar" بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ فیلمی پڕداهاتی جیهان بوو، بەڵام دواتر فیلمی سینەمایی "Avengers: Endgame" توانی ئەو نازناوەی لێ وەربگرێت، بەڵام لە دووبار ە نماشیکردنەوەی لە سینەماکانی جیهاندا، فیلمی "Avatar" توانی بۆ ریزبەندی یەکەمی فیلمە پڕداهاتەکان لە مێژووی سینەمای جیهاندا بگەرێتەوە و کۆی داهاتی نزیکەی سێ ملیار دۆلارە.

لەلایەکی دیکەوە دەرهێنەری فیلمی "Avatar" جێم کامیرۆن ، ئێستا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی دووە بەشی دیکەی ئەم بەرهەمەیە و بڕیارە بەشی دووەمی لە 2022 بڵاوبکرێتەوە.
 





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad