English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆکتێلی دژەتەنەکان مەترسیی مردن بە کۆرۆنا بەرێژەی ٪70 کەمدەکاتەوە
2021-03-25 [05:31 AM]

ZNA ــ هەولێر


کۆمپانیای ریجێنێرۆن بڵاویکردووەتەوە، کۆکتێلی دژەتەنەکانیان کە بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا بەکاریان هێناوە کاریگەریی باشیی هەبووە و مەترسیی خەواندن لە نەخۆشخانە و مردن بەهۆیەوە کەمدەکاتەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەرمانی تیكەڵی دژەتەنەکان کە لەلایەن کۆمپانیای ریجێنێرۆن دروستکراوە مەترسیی خەواندن لە نەخۆشخانە و مردن بەهۆی کۆرۆنا بەرێژەی ٪70 کەمدەکاتەوە.

دەرمانەکە لە قۆناخی سێیەمی تاقیکردنەوەی ئەنجامی باشی هەبووە و پزیشکانی ئەمریکی بەهیواوە لە کاریگەرییەکەی دەڕوانن.

کۆمپانیای ریجێنێرۆن دەیەوێت تاوەکو مانگی شەشی ئەمساڵ 750 هەزار بڕی لێ دروستبکات.

ئەم چارەسەرە پێشووتر بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەماوەی تووشبوونی بە کۆرۆنا بەکارهاتووە و دوای ماوەیەک لە بەکارهێنانی دۆخی تەندروستیی ترەمپ بەرەو باشتربوون چوو.

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی لە مانگی 11ی ساڵی 2020دا بەشێوەی ئیمێرجێنسی رێگەی بە بەکارهێنانی ئەم دەرمانە داوە و ئێستا لە ئەمریکا بەردەستە و بەکاردێت.

دەرمانی کۆکتێلی دژەتەنەکان لە قۆناخی سێیەمیدا لەسەر 4567 کەس تاقیکراوەتەوە و دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بڕی 2400 میلیگرامی دەرمانەکەیان وەرگرتووە مەترسیی مردن بە کۆرۆنا لەسەریان ٪71 کەمتربووە و ئەوانەی بڕی 1200 ملگم یان وەرگرتووە مەترسییەکە لەسەریان ٪70 کەمتربووە.





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad