English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
43 هەزار ژەمە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا دەگەنە هەرێمی کوردستان
2021-03-25 [06:45 AM]

ZNA ــ هەولێر


336 هەزار ژەمی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا گەیشتە عێراق و پشکی هەرێمی کوردستانیش پارێزراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە ژەمە ڤاکسینەکان گەیشتنە عێراق و 43 هەزار ژەمیش لەوان پشکی هەرێمی کوردستانە و لە رۆژانی داهاتوودا دەگەن. 

 

حەسام محەممەد تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق گەیشتنی 336 هەزار ژەمە ڤاکسینەکەی لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا لە وڵاتەکەی بە "گرنگ" ناوبرد و ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەی دەستبەجێ ڤاکسین رەوانەی هەرێمی کوردستان و تەواوی پارێزگاکانی عێراق دەکات بۆ کوتانی ئەو کەسانەی کە لە پلانی کوتاندا لە پێش خەڵکی دیکەوە دانراون. 

 

لە لایەن خۆیەوە دکتۆر ئەحمەد زوێیتن، نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق رایگەیاند، گەیشتنی ئەو ڤاکسینە "قۆناخێکی مێژووییە لە وەڵامدانەوەی کۆڤید 19 لە عێراقدا. گەیشتن و بەکارهێنانی ئەم ڤاکسینە هەنگاوێکی دروستە بە ئاراستەی کۆنترۆڵکردنی پەتاکە لە عێراقدا. سەلمێندراوە کە ئەم ڤاکسینە زۆر کاریگەرە لە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید 19". 

 

هاتنی ڤاکسینەکە بۆ عێراق لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا نزیکەی 10 وڵات بەهۆی بوونی گومان لەسەر کاریگەرییە لاوەکییەکانی، بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینەیان راگرتبوو.





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad