English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێستی مریشک کیلۆی ٦هەزار تومەن
2021-03-25 [07:59 AM]

​ZNA- هەولێ


وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئێران سەرەتای ساڵی ١٤٠٠ی رۆژی کە سەرەتای ساڵی ئێرانیانە، لانیکەمی حەقدەستی مانگانەی کرێکارانی ٢ملیۆن و ٦٥٢هەزار تمەن راگەیاندووە.

ئەم برە حەقدەست  لەگەڵ١٠٠ دۆلاری ئەمریکایی بەرانبەرە.

پێیش دەستپێکردنی مەراسمی جەژنی نەورۆز ئەم‌ساڵ کە ئێرانی بە پێی نەریتی کۆن خوانی "حەوت‌سین" بۆ کاتی نوێبوونەوەی ساڵ دەڕازێننەوە، وێنەی لافیتەی دووکانێک بڵاو کرایەوە کە نووسیبووی بۆ خوانی حەوت‌سین فەستەق سەعاتی بە ٥هەزار تومەن بە کرێ دەدات.

ئێستاش وێنەی جامخانەی دووکانێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەوتەوە کە لێی نووسراوە، پێستی مریشک کیلۆی بە ٦هەزار تومەن.

ئەم وێنانە پێشاندەری قورسایی گەمارۆکانی سەر ئێران و برسێتیی خەڵکی ئەم وڵاتەیە کە بەشی زۆریان کرێکارن و بە حەق دەستی مانگانەی ١٠٠ هەتا ٢٠٠ دۆلار ناتوانن مریشک و گۆشتی سوور بکڕن.

 

 





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad