English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری تەندروستی: ژماره‌كانی تووشبوون بە کرۆنا لە هه‌ڵكشان دایە‌ و گیان لەدەستدان زیادی کردووە
2021-03-26 [11:28 AM]

ZNA_ هەولێر


وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 725 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و 5 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سامان به‌رزنجی، ڕایگەیاند: ئاماری تووشبوون به‌ راده‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه‌. ئاماره‌كان مه‌ترسیدارن. رێژه‌ی مردن به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه‌ و راپۆرتێكی ورد له‌ باره‌ی ره‌وشی كۆرۆنا ئاماده‌ ده‌كات.

له‌ باره‌ی پێكوته‌ی كۆرۆناوه‌، سامان به‌رزنجی باسی له‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر فه‌رمانی به‌كارهێنانی ده‌ربچێت، له‌ سبه‌یه‌وه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی پێكوته‌ی كۆرۆنا.

روونیشیكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به‌ سیستمێكی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات، كه‌ پێویستیان به‌ وه‌رگرتنی پێكوته‌ هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیمه‌كانی ته‌ندرووستی، پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و تووشبووانی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا پێكوته‌یان پێ ده‌درێت و بڕه‌كه‌ی 43 هه‌زار و 800 پێكوته‌یه‌.





ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad