English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فراکسیۆنیکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی یاسای بوودجه‌ ناده‌ین
2021-03-27 [07:02 AM]

ZNA-هەولێر


فراكسیۆنی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت كه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی یاسای بوودجه‌ ناده‌ن ، ئه‌گه‌ر نرخی 100 دۆلار نه‌كرێته‌ 125 هه‌زار دینار.

ئه‌حمه‌د مه‌دلول جه‌ربا ،سه‌رۆكی فراكسیۆنی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ده‌نگ له‌سه‌ر بوودجه‌ ناده‌ین، ئه‌گه‌ر نرخی دۆلارێك نه‌كرێته‌ هه‌زارو 250 دینار.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: له‌ رۆژی 18-3-2021 به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكراو روون هه‌ڵوێستی خۆمان راگه‌یاندووه‌ كه‌ فراكسیۆنه‌كه‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سندكردنی بوودجه‌ نادات، ئه‌گه‌ر نرخی دۆلارێك نه‌كرێته‌ هه‌زارو 250 دینار،ئێستاش جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌مان هه‌ڵوێستی پێشوومان هه‌یه‌.

دوێنێ هه‌ینی، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی تایبه‌ت به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی 2021ی بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دواخست، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ده‌رفه‌تدان به‌لیژنه‌ی دارایی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بڕگه‌ و ماددانه‌ی ناكۆكیان له‌سه‌ره‌.





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad