English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ميانمار... ئه‌مڕۆ 56 كه‌س له‌ خۆپیشاندانه‌كان كوژران
2021-03-27 [10:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانێك له‌دژی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی وڵاتی میانمار به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا ئه‌نجام درا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستوه‌ردانیان له‌و خۆپیشاندانانه‌ كرد،‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك کوژراون تا ئێستا ژماره‌كه‌ گه‌یشته‌ ٥٦ كوژراو.

چالاكوانان كه‌ره‌ن كه‌هین و وای نو له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی میانمار رایگه‌یاند كه‌ به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی دوای خۆپیشاندانه‌كان به‌ ده‌ستیان گه‌یشتووه‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ، کوژراون گه‌یشتووه‌ته‌ ٥٦ كه‌س.

وای نو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كوژراون له‌ شاری یانگۆن و ماندالای بوون و ئه‌وانه‌ی دیكه‌یش له‌ شاره‌كانی پاكۆككو، پاتیه‌ن، مه‌یختیلا و كیاوكپاداونگ بوون.

وای نو به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ تێكڕای ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشتووه‌ته‌ ٣٨٧ كه‌س، په‌نابردنه‌ به‌ر توندوتیژی له‌لایه‌ن هێزی خۆڕاگری نیشتمانیی سوپای میانمار به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی خۆی، به‌ مایه‌ی "شه‌رمه‌زاری" له‌قه‌ڵه‌م دا.

پێشتر ماڵپه‌ڕی Myanmar Now بڵاویكردبووەوە‌ كه‌‌ له‌ ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ته‌قه‌كردن له‌و خۆپیشاندانانه‌ی دژبە كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی میانمار و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوون، ١٦ خۆپیشاندەر له‌ شاره‌كانی یانگۆن، ماندالای، میه‌یك، ووندوین، مه‌یختیلا و كیاوكپاداونگ کوژراون.​​​​​​​

 

AA





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad