English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وا، بايدن بانگهێشتى ٤٠ سەركردەى جيهانى کرد
2021-03-27 [11:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بانگھێشتی ٤٠ سەرکردەی جیھانی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی کەشوھەوا کردووە کە بڕیارە لە ٢٢-٢٣ی نیسان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەبچێت.

لە راگەیەندراوێكدا کۆشکی سپی رایگه‌یاند، سەرۆک بایدن، بانگھێشتی ٤٠ سەرکردەی جیھانی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی کەشوھەوا كردوه‌ کە ئەمریکا میوانداریی دەکات و لە ٢٢-٢٣ی نیسان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەدەچێت.

راگەیەنداروەکەی کۆشکی سپی، ئاماژەی بەوەش کردووە کە لووتکەکە بە شێوەیەکی راستەوخۆ بۆ رای گشتی پەخشدکرێت و ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە بایدن، لەیەکەم رۆژی دەستبەکاربوونییەوە گەڕاوەتەوە رێککەوتنی پاریس بۆ کەشوھەوا کە سەرۆکی پێشوو دۆناڵد ترەمپ لێی جیاببویەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، لە لووتکەی سەرکردەکان، جەخت لە سەر پێویستیی گرتنەبەری بەرەنگاربوونەوەیەکی بەھێزتر لە دژی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و سوودە ئابوورییەکانی دەکرێتەوە.

روونی كرده‌وه‌، پێش بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا، کە مانگی تشرینی دووەم لە گلاسگۆ کۆدەبنەوە، ئەم لووتکەیە رووداوێکی گرنگ دەبێت.

 





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad