English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھەرێمی کوردستان ٤١٧ تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا دەستنیشان کران
2021-03-27 [02:54 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە له‌ هه‌رێمى كوردستان 417 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 27/3/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)دا بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ هه‌رێمى كوردستان 417 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، پێنج كه‌سى دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، 307 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٩٥)
١. پشکنین: (٤٤١٥ پشکنینی نوێ)
• (١٤٥٤) هەولێر
• (٧٢) سلێمانی
• (٢٧٠٥) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١١٣) گەرمیان
• (٧١) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٤١٧ تووشبووی نوێ)
• (٧٩) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٣٢٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٦) گەرمیان
• (١٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٣٠٧ چاکبوون)
• (٧٩) هەولێر
• (٧٧) سلێمانی
• (١٤٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٧) گەرمیان
• (٤) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٥ مردن)
• (٣) هەولێر
• (١) سلێمانی
• (١) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٣٥٠١٨٨ (٤٨٣٦٥٥ هەولێر، ٢٨٨٨٩٩ سلێمانی، ٥٦٩٩٣١ دهۆك، ٧٧٠٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ١١٨٥٥٤ (٤١٧٠٥ هەولێر، ٣٤١١٢ سلێمانی، ٣٩٦١٤ دهۆك، ٣١٢٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٨١٨٥ (٣٧٩٠١ هەولێر، ٣٠٥٢٨ سلێمانی، ٣٦٧٩٢ دهۆك، ٢٩٦٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٦٧٣٧ (٢٨٢١ هەولێر، ١٨٤٩ سلێمانی، ٢٠٥١ دهۆك، ١٦ هەڵەبجە)
مردن ٣٦٣٢ (٩٨٣ هەولێر، ١٧٣٥ سلێمانی، ٧٧١ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٧ی ئازار ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 967جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad