English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستیی جیهانی: مەترسی هەیە گرووپە مافیایییەکان پێکوتەی ساختە بەرهەم بهێنن
2021-03-27 [03:06 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی مەترسیی خۆی لە دروستکردنی پێکوتەی ساختەی دژە پەتای کۆرۆنا لەلایەن گرووپە مافیاییەکان، دەردەبڕێت.

تیدرۆس ئەدھانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، ئەگەر ھەیە گرووپە نێودەوڵەتییە تاوانکاری و مافیاییەکان پێویستیی خەڵک و وڵاتان بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا، بقۆزنەوە.

تیدرۆس ئەدھانۆم ترسی خۆی لەوە نیشان داوە، کە گرووپە تاوانکارییەکان دەستیان بە شووشەی پێکوتە بەکارھێندراوەکان بگات و دووبارە بە بەرھەمی ساختە پڕیان بکەنەوە و لە ئینتەرنێت بە خەڵک و رێکخراوەکانیان بفرۆشنەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی داوای لە وڵاتان کردووە شووشەی پێکوتە بەکارھێندراوەکان لەناوببەن، بۆ ئەوەی نەگەنە دەست گرووپە تاوانکارییەکان.





ئەم هەواڵە 7039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad