English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی بەم شێوازە ھەڵمەتی کوتانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەست پێدەکات 
2021-03-27 [04:57 AM]

ZNA- ھەولێر




دوای گەیشتنی بەشی ھەرێم لەو بڕە ڤاکسینەی "ئەسترا زینیکا"، کە گەیشتووەتە وەزارەتی تەندروستی عێراق، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێم، رێنماییەکانی پێدانی ڤاکسینەکەی خستەڕوو.

بەگوێرەی ئەو گشتاندنە، کە واژووی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە، ژمارەی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسینەکە زیاد دەکرێن، بۆ ئەوەی فشار لەسەر بنکە تایبەتەکان زیاد نەبێت و پێشنەی پێدانی ئەو ڤاکسینەش بۆ کارمەندانی تەندروستی، پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان، کەسانی بەساڵاچوو، ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە و ئەو مامۆستایانە دەبێت، کە تەمەنیان سەرووی ٦٠ ساڵە، بەتایبەت ئەوانەی وانە بە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و ئەو پۆلانە دەدەن، کە لە دەوامکردن بەردەوامن.

ھەروەھا جەختیش کراوەتەوە، پێویستە میکانیزمێک بۆ ھەڵمەتی پێدانی ڤاکسینەک دابنرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت سیستەمی ئەلیکترۆنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ خۆتۆمارکردن بەکار بھێندرێت.

دەقی گشتاندنەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان:

رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی كوتان دژ به‌ كۆرۆنا

 

رێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی كوتان دژ به‌ كۆرۆنا

 





ئەم هەواڵە 991جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad