English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... ئەمڕۆ پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند دەكرێت
2021-03-28 [08:37 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی بەرنامەی كاری کۆبوونەوەکە، دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 دەدرێت.

دوێنێ شەممە ، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە سەرپەرشتی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک وەزیر کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش بەشیر حەداد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەی دارایی رێککەوتنی شاندی حکومەت و لایەنە شیعەکانی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند کردووە و هیچ کێشەیەک بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجە و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاساکەدا نییە.

شەوی رابردوو شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت گەیشتە بەغدا و بەمەبەستی درێژەدان بە دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان سەبارەت بە پشكی ھەرێم لە بودجەی عێراق.

 





ئەم هەواڵە 556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad