English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كازمی: ھەڵبژاردنیش لە وادەی خۆیدا بەڕێوە دەچێت
2021-03-28 [09:03 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کە پاشەکشە لە پرۆژەی بونیاتنانی دەوڵەت ناکەن و ھەڵبژاردنیش لە وادەی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کە " پاشەکشە لە پرۆژەی بونیاتنانی دەوڵەت ناکەن و ھەڵبژاردنیش لە وادەی خۆیدا بەڕێوە دەچێت".

کازمی لە تویتەکەیدا دەڵێت: " بەردەوامین لە جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەت سەرباری دەنگە نەشازەکان و قەیرانە دروستکراوەکان، ئەم کەشە نەرێنییە کە دەویسترێت پەل بھاوێت ئامانجی کوشتنی خەونی عێراقییەکانە بۆ سبەیەکی باشتر، ھەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکرێت پشتیوان بەخودا، ھیچ پاشەکشەیەکیش لە پڕۆژەی بنیاتنانی دەوڵەت نییە".

 





ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad