English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆرێك ڤیتامین پیری دواده‌خات
2021-03-28 [10:04 AM]

ZNA ــ هەولێر


دكتۆره‌ ئه‌ینا بیتشۆگینا سه‌رۆكی سه‌نته‌ری خۆراك له‌ په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی له‌ مۆسكۆ باس له‌وه‌ ده‌كات ڤیتامین K یه‌كێكه‌ له‌و ڤیتامینانه‌ی‌ بۆ جه‌سته‌ زۆر گرنگه‌ و پیری دواده‌خات.

ئه‌م خانمه‌ پزیشكه‌ ده‌ڵێت" ڤیتامین K  یه‌كێكه‌ له‌و ڤییتامینانه‌ی‌ له‌ چه‌وریدا ده‌توێته‌وه‌ و كاریگه‌ری گه‌وره‌ له‌سه‌ر پرۆتینه‌كانی ناو خوێن دروست ده‌كات و له‌كاتی توشبوون به‌ خوێن به‌ربوون به‌هۆی جه‌ڵته‌وه‌ یارمه‌تی وه‌ستاندنه‌وه‌ی‌ خوێن به‌ربوون ده‌دات و جگه‌ له‌وه‌ش بۆ كاركردنی گورچیله‌كان سوودی هه‌یه‌ و پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی دروستبوونی ئێسك و شانه‌كانه‌ "

دكتۆره‌ ئه‌ینا ڤیتامین K  به‌ یه‌كێك له‌ ڤیتامینه‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ منداڵان وه‌سف ده‌كات و ئه‌وكاته‌ی‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌ له‌شدا كه‌مببێته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌رگری له‌ش داده‌به‌زێت و كه‌سه‌كه‌ زوتر پیر ده‌بێت.

ڤیتامین K  له‌ناو" سه‌وزه‌كان وه‌ك سپێناغ و كاهوو كه‌له‌رمدا هه‌یه‌ و جگه‌ر بڕێكی زۆر له‌م ڤیتامینه‌ی‌ تیادایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ت ڤیتامین K  كه‌م نه‌بێت ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ كه‌ سه‌وزه‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌كان بۆ ژه‌مه‌ خواردنه‌كانت زیاد بكه‌یت"





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad