English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەترسییەكانی دووبارە بەكارهێنانەوەی زەیت
2021-03-28 [02:10 AM]

ZNA ــ هەولێر


زۆكەس كە خواردن سوردەكەنەوە لە زەیتدا، هەمان زەیت بۆ ئامادەكردنی خۆراكێكی دیكە بەكاردەهێنن لە ماڵ بێت یان دەرەوەی ماڵ، بەڵام دەبێت بزانیت ئەو زەیتەی بەكاریدەهێنین چەوری ناتەندروستی تێدایە، دوبارە بەكارهێنانەوەی خراپتری دەكات، هۆكارە بۆئەوەی چەوریەكە لە جەستەدا كۆبێتەوە و زیان بە تەندروستی بگەیەنێت.

بە پێی هەواڵێكی only my health، بەكارهێنانی زەیتی بەكارهاتو هۆكارە بۆ هەوكردن و مەترسی سەرهەڵدانی چەندین نەخۆشی، خانە تەندروستەكانی جەستە ناچالاك دەكات.

كاتێك زەیت لە پلەیەكی گەمی بەرزدا دەمێنێتەوە ماددە خۆراكییەكانی بە تەواوەتی لەدەستدەدات، ئەمەش زیانی هەیە، زۆر كات ژەهراوی دەبێت، زیانی بۆ دڵ هەیە، هەروەها ئەگەری قەڵەوی، شێرپەنجە، بەرزی پەستانی خوێن، نەخۆشی جگەر و شەكرە زیاد دەكات.

چارەسەر چییە؟

باشترە لە كاتی ئامادەكردنی خواردن زەیتی زۆر بەكارنەهێنیت، بۆئەوەی نەمێنێتەوە و دواتریش بەكارینەهێنیت، هەروەها پێش سوركردنەوەی خۆراك باشترە خوێی پێوە نەكرێت.

ئافرەتانی دووگیان پێویستە بە هەمو شێوەیەك لە دوبارە بەكارهێنانەوەی زەیت دوربكەونەوە.





ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad