English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونكردنەوەی حكوومەتی عێراق لەبارەی وەستانی بزوێنەری فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر
2021-03-28 [05:14 AM]

ZNA-هەولێر


ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی گواستنەوەی حکوومەتی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەم دەنگۆیە بڵاو کردەوە کە باس لە وەستانی بزوێنەری فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگری عێراق دەکات، کە بڕیار بوو دوێنێ بەرەو ھیندستان گەشت بکات.

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقدا ھاتووە کە ئەم دەنگۆیە ڕاست نییە و دوێنێ ٢٧ی ئادار، بڕیار نەبووە ھیچ فڕۆکەیەکی عێراقی لە بەغداوە بەرەو ھیندستان گەشت بکات.

وەزارەتەکە دووپاتی کردووەتەوە کە دوێنێ ھەموو گەشتەکانی ھێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی بە گوێرەی خشتەی دیاریکراو ئەنجام دراون و ھیچیان ڕووبەڕووی کێشە نەبوونەتەوە.

گواستنەوەی عێراق داوای لە میدیاکانی وڵاتەکە کرد دووربکەونەوە لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆی ناڕاست و زانیاری لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو وەربگرن.





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad