English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاوەری ئازادیی تاران درزی داوە
تاوەری ئازادیی تاران
2021-03-28 [05:52 AM]

ZNA - هەولێر


دوای تەقاندنی چەند تۆپ لە نزیک تاوەری ئازادیی تاران بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، تاوەرەکە درزی تێکەوتووە.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، لە زمان حەمید خاکباز، بەڕوبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی تاوەری ئازادیەوە بڵاوی کردەوە، ئەو تۆپانە بێ‌پرس پێکردن بە کۆمەڵەی کەلتووری هونەریی تاوەری ئازادی تەقێنراون.

ئەم ئاژانسە لە راپۆرتێکدا نووسیویەتی: لە دەرەوەی تاوەری ئازادی ئەوزیانانەی بەر تاوەرەکە کەوتوون دیتنیان ئەستەمە، بەڵام لە نهۆمی ئاخری تاوەرەکە کە بەرەو سەربان دەچێت، درزی نوێ بەرچاو دەکەون.

بەرپرسان و رێنوێنی‌کارانی تاوەری ئازادی دەڵێن پێدەچێت ئەم درزە نوێیانە بە هۆی هاویشتنی تۆپ لە نزیک تاوەرەکە دروست بووبن.

تاوەری ئازادی کە لە سەردەمی پاشایەتیدا بە تاوەری شەهیاد ناودەبرا، یەکێک لە سەرەکی‌ترین نیشانەکانی شاری تارانە و لە هەموو جیهانەوە ئێران بەم تاوەرە دەناسرێتەوە.





ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad