English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی نوێنەران نەیتوانی پرۆژە یاسای بودجە پەسند بکات
2021-03-29 [06:29 AM]

ZNA هەولێر


ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ بەهۆی سووربوونی چەند لایەنێکی شیعە لەسەر دابەزاندنەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکا، نەیتوانی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢١ پەسند بکات.

دانیشتی داهاتووی ئەنجومەن بۆ کاتێکی نادیار دوا خراوە.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و  کۆتلەی سائیروون لە مەجلیسی نوینەرانی‌عێراق، لە تویتێکدا سەبارەت بە دواخستنی پەسندکردنی بودجە هۆشداریی داوە و دەڵێت، جارێکی دیکە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەهۆی ناکۆکییە سیاسی و حزبی و تائیفییەکانەوە، نەیتوانی بودجە پەسند بکات.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بەر لە شکستی هەوڵی کۆبوونەوەی ئەنجومەن رایگەیاندبوو، لیژنەی دارایی مادەی‌١١ی پرۆژەیاسای بودجە واتە پشکی هەرێمی کوردستانی پەسند کردووە.

پێش لێدوانی ئەحمەد سەفار، دکتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو، پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌دا بۆ پەسند کردنی ئاستەنگ نییە‌.

 





ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad