English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت بەرز نەبێتەوە، عێراق پێویستیی بە قەرز دەبێت
مەزهەر محەمەد سالح، راوێژکاری وەزیری دارایی عێراق
2021-03-29 [09:41 AM]

ZNA- هەولێر


مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە سەرووی ٧٠ دۆلار عێراق پێویستیی بە وەرگرتنی قەرز نابێت.

مەزهەر محەمەد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، زۆر گرنگە سندووقێکی هاوشێوەی سندووقی سەروەری بۆ سەقامگیریی بودجە دابمەزرێت و سەقامگیریی دارایی و ئابووری لە کاتی داکەوتنی داهات بپارێزێت.

ئەو راوێژکارەی سەرۆک وەزیران دەڵێت، پێویستە نرخی نەوت لە سەرووی ٧٠ دۆلار بێت بۆ ئەوەی عێراق بودجەیەکی هاوسەنگی هەبێت و پێویستیی بە قەرز نەبێت بۆ ئەوەی کورتهێنانی داراییەکەی پێ پڕبکاتەوە.

لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش لەم پێناوەدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خەمڵێندراوی لە پڕۆژە یاسای بودجە لە ٤٢ بۆ ٤٥دۆلار بەرزکردووەتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad