English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشنیاری نەوت بەرامبەر ڤاکسین ده‌كرێت
2021-03-29 [12:09 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ له‌ لێدوانێكدا پێشنیاری "نەوت بەرامبەر ڤاکسینی" کرد تاوەکو بتوانرێت ڤاکسین بە خەڵکی وڵاتەکەی بدرێت کە لەژێر سزا نێودەوڵەتیەکاندایە.

مادورۆ لە لێدوانێکدا وتی " ڤەنزوێلا کەشتی نەوت هەڵگری هەیە، کڕیاریشی هەیە ئامادەن نەوتەکەی بکڕن، بەشێک لە نەوتەکەی دابین دەکرێت بۆ کڕینی ئەو بڕە ڤاکسینەی پێویستیەتی، نەوت بەرامبەر ڤاکسین!".

وتیشی " ئێمە ئامادەین، نەوت بەرامبەر ڤاکسین! بەڵام ناپاڕێینەوە بۆی." ئەمەش لە ئاماژەیەکی ڕووندا بۆ خوان گوایدۆی ڕکابەری کە بەڵێنیداوە شتێک بکات ڤەنزوێلا بتوانێت ڤاکسینەکان بکڕێت.

گوایدۆ کە ئەمەریکا و کۆمەڵێک وڵاتی دیکە وەکو سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا ناساندوویانە، وتی ڕێگە دەدات بەو پارەیەی دەگەڕێتەوە وڵاتەکە و لە ئەمەریکا بەپێی سزاکان سڕکراوە، ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای پێبکڕێت.

کاراکاس و کۆمپانیای سەرەکی نەوتی ڤەنزوێلا لەژێر سزا نێودەوڵەتیەکاندان، بەتایبەتی ئەمەریکا کە دەیەوێت ڕژێمەکەی مادورۆ لەکارلاببات. لە ساڵی 2018 دا مادورۆ دووبارە وەکو سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژێردرایەوە، زۆرێکیش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێیان وایە هەڵبژاردنەکان ساختەکارییان تێدا کراوە.

ڤەنزوێلا کە پێشتر بەرهەمهێنەرێکی گەورەی نەوت بوو، بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی ئۆپیک " لە مانگی دووی ڕابردوودا ڕۆژانە 520 هەزار بەرمیلی بەرهەمهێناوە." ئەوەش زۆر کەمترە لەو سێ ملیۆن بەرمیلەی کە لە ساڵی 2013 دا ڕۆژانە بەرهەمی دەهێنا.

هاوکات لەگەڵ کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتەکەدا، بەهۆی سزاکانەوە کاراکاس ڕووبەڕووی قورساییش بۆتەوە لە فرۆشتنی نەوتەکەیدا.

 

voa





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad