English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زنجیرە فیلمی "Lord of the Rings" لە سینەماکان نمایش دەکرێتەوە
2021-03-28 [11:46 AM]

ZNA – هەولێر


زنجیرە فیلمی سینەمایی "Lord of the Rings" دووبارە لە سینەماکانی چیندا نمایش دەکرێتەوە، ئەمەش لە دوای دووبارە نمایشکردنەوەی فیلمی سینەمایی "Avatar" دێت کە داهاتێکی زۆری لە سینەماکانی چیندا بەدەستهێنا.

زنجیرە فیلمی "Lord of the Rings" بە تەکنیکی فۆر کەی، ئایماکس و سێ رەهەندی لە مانگی نیسانی داهاتوو لە سینەمادا نمایش دەکرێتەوە.

"Lord of the Rings" یەکێک لە زنجیرە سینەماییە بەهێزەکانە و لە سی بەش پێک دێت و ئێستا کار بۆ ئەوە دەکرێت وەک زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی بەرهەمبهێندرێت.

فیلمی سینەمایی "Avatar" لە دوای تێپەڕبوونی 12 ساڵ دووبارە لە سینەماکانی چین نمایشکرایەوە و توانی لە ماوەی دوو هەفتەدا 47.2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنێت و بگەرێتەوە ریزبەندی فیلمە پڕداهاتەکانی سینەمای جیهان کە فیلمی سینەمایی "Avengers: Endgame" بۆ ماوەەیەکی کەم ئەو نازناوەی لە "Avatar" وەرگرتبوو.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad