English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی Tom and Jerry لە سینەماکاندا
2021-03-28 [01:05 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی Tom and Jerry کە بەشێوەی لایڤ ئەکشن بەرهەمهاتووە، داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکانی جیهان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 26 شوباتی رابردووە لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا، داهاتی گەیشتە 77 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ئەمریکی و تەنها لەم هەفتەیەدا 10 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 33 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار بوووە و داهاتی لە تەواوی سینەماکانی جیهاندا 43 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بووە.

ماوەی فیلمەکە یەک کاتژمێر و 41 خولەکە و جگە لە کارەکتەری ئەنیمەیشن، کارەکتەری راستەقینەش تێیدا بەشدارن.





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad