English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی ئیسپانیا بە 1.6 ملیار یۆرۆ پاڵپشتی بەرهەمهێنانی سینەمایی و تەلەڤزیۆنی دەکات
2021-03-28 [03:24 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانشیز رایگەیاند، پلانیان هەیە بە بڕی یەک ملیار و 600 ملیۆن یۆرۆ (1.9 ملیار دۆلاری ئەمریکی) لە ماوەی نیوان 2021-2025 پاڵشپی لە بەرهەمهێنانی سینەمایی و تەلەڤزیۆنی بکات.

کۆمپانیای دیزنی یەکەم سوودمەندی ئەو بڕیارە بووە و توانی فیلمێک بەناوی"Besos Al Aire"  لە ئیسپانیا بەرهەمبێنیت و لە پێگەی دیزنی پڵەس بڵاوی بکاتەوە.
"La Casa De Papel" بە یەکێک لە گرنگترین زنجیرە تەلەڤزیۆنییە ئیسپانییەکان دەناسرێت و بینەرێکی زۆری لە جیهاندا هەیە و لە تۆڕی نێتفلێکس پەخشدەکرێت، ئەم بەرهەمە یەکێک لەو بەرهەمانەیە حوکمەتی ئیسپانیای هانداوە پاڵپشتی لە بەرهەمهێنانی سینەمایی و تەلەڤزیۆنی لە وڵاتەکەی بکات.
تاوەکو ئێستا چوار وەرزی ئەو زنجیرە تەلەڤزیۆنییە بڵاوکراونەتەوە و بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا وەرزی پێنجەمی بڵاوبکرێتەوە کە لە 15 ئەڵقە پێک دێت.





ئەم هەواڵە 688جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad