English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێكی نەوت لەكاتی بەرتیل وەرگرتندا دەستگیر كرا
2021-03-30 [08:51 AM]

ZNA – هەولێر


دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، بەرپرسێکی کۆمپانیای نەوتی زیقار لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکرا و دواتر ڕاپێچی دادگا كرا.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاند: "بە فەرمان و سەرپەرشتیی عەبدولغەنی ئەسەدی، پارێزگاری زیقار، تیمێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دوای بەدەستهێنانی فەرمانی دادگە بەرپرسێکی باڵای کۆمپانیای نەوتی زیقار و شۆفێرەکەی لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل لە پارێزگاکە دەستگیرکرد".

 

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق راشیگەیاند: "لە کاتی دەستگیرکردنی بەرپرسەکەی کۆمپانیای نەوتی زیقار و شۆفێرەکەی، 100 هەزار دۆلاریان پێبوو، لەگەڵ کۆمەڵێک نووسراو و مۆری فەرمی، کە دەستبەسەر هەموویاندا گیرا، دواتر هەردوو دەستگیرکراوەکە دانپێدانیان تۆمارکرا و رادەستی دادگا کران".

 

خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دژی گەندەڵی و خراپیی خزمەتگوزاری و لایەنە سیاسییەکان خەڵكی زیقاری هەراسان كردووە، هەروەها لە 26ـی شوباتی 2021 دا نازم وائیلی، پارێزگاری زیقار دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بۆ راپەڕاندنی ئەرکی پارێزگاری زیقار راسپارد، هەر ئەوکات ئەسەدی بەڵێنیدا گەندەڵی لە زیقار نەهێڵێ.

 





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad