English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری كوتراوانی بەڤاكسین بڵاو كردەوە
2021-03-30 [09:03 AM]

​ZNA – هەولێر


عێراق وەكو ووڵاتان ڤاکسینێكی زۆری کۆرۆنای كڕی و ماوەیەك بەر لەئەمڕۆ ڤاكسینەكە گەیشتووتە عێراق دەست بە دابەشکردنی کراوە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو 26 هەزار و 727 هاووڵاتی عێراقی بە ڤاکسینی ئەسترازێنیكا كوتراون.

 

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تاوەکو ئێستا دوو جۆر ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتوونەتە عێراق، ئەوانیش سینۆفارمی چینی و ئەسترازێنیکای بەریتانی-سوێدییە.

 

هەروەها  وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و لە ماوەی 3 رۆژی رابردووشدا 26 هەزار و 727 هاووڵاتی عێراق بە پێكوتەی جۆری ئەستراێنیكا كوتران.

 

ئەوە لەكاتێكدایە رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا روو لە هەڵكشانە و بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق تەنیا دوێنێ دووشەممەی رابردوو 5 هەزار و 837 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، 4 هەزار و 500 تووشبووی پێشووش چاكبوونەتەوە و 37 کەسیش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لە ماوەی یەك رۆژیشدا 10 هەزار و 470 هاووڵاتی لە سەرتاسەری عێراق كوتراون.

 





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad