English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارە بەزۆرینەی دەنگ بودجەی گشتی عێراق پەسەند بكرێت
2021-03-30 [09:12 AM]

ZNA – هەولێر


پەرلەمانتارێكی ھاوپەیمانی فەتح  ئاشكرای دەكات، دەستكراوە و بەهەڵمەتێك و واژۆی پەرلەمانتاران كۆدەكرێتەوە بۆ تێپەڕاندنی بودجەی گشتی عێراق.

حامد موسەوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، دەست بە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران کراوە، بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەممە پڕۆژە یاسای بودجە تێپەڕێنرێت.

موسەوی گوتیشی، چوارشەممە یان پێنجشەممەی داھاتوو بە زۆرینەی ده‌نگ، بودجەی گشتی پەسند دەکرێت.

لە کۆبوونەوەی پێشوو، هاوپەیمانی فەتح رەتیکردەوە، بەبێ گەڕاندنەوەی نرخی پێشووی دۆلار، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدات.

 





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad