English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمیندارێتی بەغدا نزیكەی 90 ملیار دینار قەزداری وەزارەتی كارەبایە داوای گەڕاندنەوەی دەكرێت
2021-03-30 [09:22 AM]

ZNA – هەولێر


ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە دامەزراوە و فەرمانگە گشتییەکان کرد، پارەی کارەبا کە وەک قەرز لە ئەستۆیاندایە، بدەنەوە بە وەزارەتی کارەبا و راشیگەیاند کە یەکێک لەو فەرمانگانەی قەرزداری وەزارەتی کارەبایە ، ئەمیندارێتی بەغدایە.

ئەمجد عوقابی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند:  ماوەی چەند ساڵێکە ئەمیندارێتیی بەغدا بە بیانووی نەبوونی بوودجە، پارەی کارەبا نادات بە وەزارەتی کارەبا و گوتی، تا ئێستا ئەمیندارێتیی بەغدا، ٨٨ ملیار دینار پارەی کارەبا قەرزدارە و نەیداوەتەوە بە وەزارتی کارەبا".

عوقابی، داواشی لە دامەزراوە و فەرمانگەکانی گشتیی کردووە، پارەی کارەبا کە وەک قەرز لە ئەستۆیاندایە، بدەنەوە بە وەزارەتی کارەبا.

 





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad