English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەنجانیش لە ئەمریکا ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەرگرن
2021-03-30 [09:38 AM]

ZNA ــ هەولێر


ئەمریکا زۆرترین ڤاکسینی لە جیهاندا دابەشکردووە، و ئێستا لەو وڵاتە کوتان بە ڤاکسین لەنێو گەنجانیشدا دەستیپێکردووە و یەکەم ویلایەتیش ئۆهایۆ دەستی بەو هەڵمەتە لەنێو گەنجاندا کردووە.

 

تاوەکو ئێستا ئەمریکا 146 ملیۆن ڤاکسینی بەسەر خەڵکی وڵاتەکەی دابەشکردووە، لەو ژمارەیەش 52 ملیۆن کەس هەردوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە. 

 

لەم هەنگاوە نوێیەشدا بە گوتەی بەرپرسانی تەندروستیی ئۆهایۆ، لە رۆژی دووشەممەوە کوتان بە ڤاکسین بۆ گەنجانی 16 ساڵ بەسەرەوە دەستیپێکردووە. کۆشکی سپیش رایگەیاندووە، تاوەکو 19ـی مانگی داهاتوو کوتان بۆ گەنجانی ئەمریکا لە هەموو ویلایەتەکان دەستپێدەکات. 

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەو بارەیەوە دەڵێت، لە 19ـی نیسان هەموو گەنجانی ئەمریکا لە سەرجەم ویلایەتەکان، ئەوانەی لە سەرووی 16 ساڵیەوەن، دەتوانن بچنە سەنتەرەکان و ڤاکسین وەربگرن. 

 

بایدن هۆشداری بە خەڵکی ئەمریکا داوە، سەرباری فراوانکردنی هەڵمەتەکانی کوتان بە ڤاکسین، نابێت شەڕی دژ بە کۆرۆنا فەرامۆش بکەن، بەڵکو پێویستە بەردەوامبن لە خۆپارێزی و گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ بنەبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا. 

 

هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کوتان بە ڤاکسین لەنێو گەنجاندا، کۆشکی سپی 100 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ ئەوەی لەو هەڵمەتە نوێیەدا خەرج بکرێت. 

 

لە جیهاندا نزیکەی 600 ملیۆن ژەمە ڤاکسین لە 141 وڵاتی جیاوازدا لە قۆڵی خەڵک دراون، لەنێو ئەو وڵاتانەشدا ئەمریکا لە پێشەوەی هەموو ئەو وڵاتانەیە و 146 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی داوە بە خەڵکی وڵاتەکەی، رۆژانەش ئەو ژمارەیە لە بەرزبوونەوەدایە و زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار کەس لەو وڵاتە ڤاکسینیان پێدەدرێت.  





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad