English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكه‌كان له‌ فه‌ڕه‌نسا هۆشداری ده‌ده‌ن له‌باره‌ی‌ كۆرۆناوه‌
2021-03-30 [11:33 AM]

ZNA ــ هەولێر


پزیشكه‌كانی به‌شی چاودێری چڕ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی پاریس هۆشداری له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ده‌ن و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆر بووه‌ له‌ كۆنتڕۆڵی ئه‌واندا نه‌ماوه‌ و ناچار ده‌بن كه‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ دیاری بكه‌ن كه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.

 

ئه‌م هۆشداریه‌ له‌لایه‌ن 41 پزیشك له‌ پاریس بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و گۆڤاری" لۆ جۆرنال دو دیمانش" بابه‌ته‌كه‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ سه‌رۆك ئیمانویل ماكرۆن به‌ توندی دژی بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌ی گشتییه‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ساڵی پار ڕویدا.

 

پزیشكه‌كان له‌ڕێی ڕاگه‌یه‌نداره‌وه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌ڵێت" تا ئێستا دۆخی ئه‌وه‌نده‌ خراپمان نه‌بینیوه‌ دۆخه‌كه‌ زۆر له‌ هێرشی توندڕه‌وه‌كان خراپتره‌ كه‌ و ئومێدی ئه‌وه‌ش ده‌خوازن كه‌ بتوانن كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه‌ بكه‌ن.





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad