English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسڕائیل خاڵێكی سنووریی لەگەڵ میسر كرده‌وه‌
2021-03-30 [12:21 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئیسڕائیل دووبارە خاڵی تابای سنووریی لەگەڵ میسردا کردەوە کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخرابوو.

ئەم هەنگاوەش نوێترین ئاماژەیە لەسەر گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لە ئیسڕائیلدا، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئیسرائیل خێراترین هەڵمەتی کوتان لە جیهاندا، ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانەکەی داوە.

لە ڕۆژی سێشەممەوە تاوەکو 12ی مانگی چوار ڕۆژانە 300 هاوڵاتی ئیسڕائیلی دەتوانن بە تابادا بەرەو دەریای سوور بپەڕنەوە.

نیمچە دوورگەی سینا هەمیشە سەرنجی گەشتیارانی ئیسڕائیلی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و هاوڵاتیانی وڵاتەکە زۆرکات بۆ بەسەربردنی پشووەکانیان ڕوودەکەنە ئەو دوورگەیە.

بەڵام لە مانگی سێی ساڵی 2020 دابەهۆی پەتای کۆرۆناوە خاڵە سنوورییەکە داخرا.

 

voa





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad