English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکاره‌کانی چه‌وری پشت و کەمەر و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی
2021-03-30 [03:33 AM]

ZNA ــ هەولێر


کۆبۆنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ ناوچه‌ی پشت و لاکه‌له‌که‌ (که‌ به‌ ده‌سکی پاسکیڵ ناوده‌برێت) یه‌کێکه‌ له‌و کێشانه‌ی که‌ به‌ زۆری ئافرەتان به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و جوانی له‌ش و لاریان ده‌شێوێنێت؛ ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ هه‌مو جیهان دا زۆرباوه‌ و کۆمه‌ڵێک ڕێگە و شێوازی چاره‌سه‌ری نوێ هه‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنی، دكتۆر كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك هۆكار و چارەسەرەكانی خستوەتەڕو.
 

گرنگترین هۆکاره‌کانی


10. زۆر خوار خۆراکی ناته‌ندروست به‌ به‌رده‌وامی ڕۆژانه‌ وه‌ک، خواردنی شیرینی، چه‌وری، خواردنه‌وه‌ گازی و کحولیه‌کان، برنجی سپی، ئاردی سفر، به‌کارهێنانی چه‌وری ئاژه‌ڵ و زه‌یتی موهه‌دریجی ڕوه‌کی بۆ چێشت لێنان له‌گه‌ڵ ناڕێکی له‌ کاتی ژه‌مه‌کانی خواردن.
 
2. که‌می جوڵه‌ و وه‌رزش نه‌کردن.

3. له‌به‌رکردنی ستیانی نه‌گونجاو یان شێوازی هه‌ڵه‌ له‌ کاتی له‌به‌ر کردنی.

4. دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ کاتی ده‌وام یان به‌ دیار کۆمپیوته‌ر، مۆبایل و ته‌له‌فزێونه‌وه‌ ڕۆژانه‌ و چه‌مانه‌وه‌ی پشت بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌ سه‌ریه‌ک، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی پوکانه‌وه‌ و بێهێزی ماسولکه‌کانی پشت.

5. قه‌ڵه‌وی و زۆری کێشی هه‌مو جه‌سته‌.

6. چونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ دوای سی ساڵ ئه‌م دیارده‌یه‌ زۆر زیاتره‌.


شێوازی چاره‌سه‌رکردنی


1. ڕجیم کردن و دابه‌زاندنی کێش.

2. وه‌رزش کردن و زیاد کردنی جوڵه.

3. وازهێنان و دورکه‌وتنه‌وه‌ یان که‌مکردنه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی و هه‌ڵسوکه‌وته‌ هه‌ڵه‌کان.

4. توانه‌وه‌ی چه‌وری پشت و توند کردنه‌وه‌ی به‌ ڕێگه‌ تازه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیا بێ نه‌شته‌رگه‌ری وه‌ک جیهازی ڤیلاشه‌یپ و ڤه‌یزه‌ر و بۆدی که‌نتورێن.

5. به‌کارهێنانی کریم و ده‌رزی توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕ. 





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad