English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعوودیە دەروازە سنوورییەكانی لەگەڵ عێراق زیاد دەكات
2021-03-30 [03:35 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە باڵوێزی سعوودیە لە عێراق رای گەیاند وڵاتەکەی و عێراق بە نیازن دەروازە سنوورییەکانی نێوانیان زیاد بکەن، ئەمەش بە مەبەستی پەرەپێدانی جوڵەی بازرگانیی نێوان ھەردوو وڵاتە.

عەبدولعەزیز شەمەری باڵوێزی سعوودیە لە عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد سەردانەکەی سبەینێ چوارشەممەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سعوودیە لە کاتێکی گرنگدا دێت و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ریازدا پرسە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکان تاوتوێ دەکات.

ھەروەھا بڕیارە لە میانی سەردانەکەی کازمیدا، ژمارەیەک ڕێککەوتننامەی نوێ لە نێوان عێراق و سعوودیەدا ئیمزا بکرێن.





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad