English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بەڕێككەوتنی لەگەڵ كۆمپانیای تۆتاڵ لە ئێران دوور دەكەوێتەوە
2021-03-31 [08:36 AM]

ZNA- هەولێر


رۆژی دووشەممە 29- ئادار-2021،  وەزارەتی نەوتی عێراق رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای وزە، تۆتاڵی فەرەنسی واژووكرد، ئەمەش بۆ جێبەجێکردنی چوار پرۆژەیە کە تێچووەکەیان حەوت ملیار دۆلارە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ وزە جەختی لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ کردۆتەوە کە دەکرێت لە رێگەیانەوە پەرە بە ژێرخانی وزەی عێراق بدرێت

یەکێک لە پرۆژەکان بنیاتنانی ژێرخان و چارەسەرکردنی گازی بەرهەمهاتووە كە توانای بەرهەمهێنانی رۆژانە 600 ملیۆن پێ سێجا گازی هاوتای نەوتی هەیە، دوو لە پرۆژەکانیش پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی ئەرتاوی و گواستنەوەی ئاوی 'شەتولعەرەب"ە بۆ بیرە نەوتییەکانی کێڵگەکە

پرۆژەیەکی دیکە كە بڕیارە تۆتاڵ جێبەجێی بکات دامەزراندنی پڕۆژەیەکی وزەی کارەبایە کە لە رێگەی وزەی خۆر بەرهەمدێت و توانای بەرهەمهێنانی هەزار مێگاوات کارەبای هەیە

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، پرۆژەی کۆکردنەوە و پاڵاوتنی گاز لە کێڵگە گازییەکانی بەسرە لەنێویاندا کێڵگەی ئەرتاوی، قورنەی رۆژئاوا-2، مەجنوون، ئەلتوبا و لاهیس دەگرێتەوە.

 عەبدولجەبار باسی لەوە کردووە، لەگەڵ تۆتاڵ گەیشتوونەتە رێککەوتن لەو کێڵگانەدا ئامێری پێویستی جیاکردنەوەی گاز دابنێن و لە کێڵگەی ئەرتاوییش ژێرخانی پرۆسێسکردنی گازی جیاکراوە دابمەزرێنن، بە تەواوبوونی وەبەرهێنانەکەش، عێراق یەک لە پڕۆژە هەرە گرنگەکانی بواری وزە بەخۆوە دەبینێت.

عێراق جگە لەو رێککەوتنەی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ کردوویەتی پێشتریش لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ئەمریکی، چینی و هۆڵەندی رێککەوتنی بۆ بەرهەمهێنانی گاز کردووە و دەیەوێت تاوەکو ئاستێکی زۆر سەربەخۆبێت لە دابینکردنی وزە و ئەو 2.5 ملیار دۆلارەش کە لە سووتانی گاز لەدەستی دەچێت بۆی بگەڕێتەوە. بەگوێرەی پلانەکانی حکومەتی عێراقیش تاوەکو ساڵی 2025 تەواوی پێویستی کارەبا بە گازی خۆی دابینیدەکات

وەزارەتی نەوتی عێراق جەخت لە تەواوکردنی پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی گاز دەکاتەوە و رایگەیاندووە تاوەکو سەرەتای ساڵی 2023 پرۆژەکان تەواودەبن و کۆتایی بە سووتاندنی گاز دەهێنرێت.

ئێران رۆژانە راستەوخۆ 1200 مێگاوات کارەبا بە عێراق دەفرۆشێت، کە لە رێگەی هێڵەکانی (خۆرامشەر-بەسرە)، (کەرخە-عەمارە)، (کرماشان-دیالە) و (سەربیل زەهاو-خانەقین) بۆ عێراق دەگوازرێتەوە، بڕەکەی دیکەی کە 1100 مێگاواتە لە رێگەی هاوردەکردنی گازی ئێران بەرهەمدێت.

 





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad