English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا داوا لەدیپلۆماتكارەكانی دەكات ئەو ووڵاتە جێبهێڵن
2021-03-31 [08:47 AM]

ZNA- هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی دەرکرد بۆ دیپلۆماتکارە ناسەرەکییەکانی كە لە میانمار برۆن و ئەو وڵاتە جێبهێڵن و دەشڵێت، تووندوتیژی لە میانمار هەڵکشاوە، ئەمەش دوای کودەتا سەربازییەکەی شووباتی ئەمساڵ دێت كە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی میانمار و ئەمریکا گرژی تێككەوت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێكدا دەرکردنی فەرمانی تایبەت بە کارمەند و دیپلۆماتکارە ناسەرەکییەکانی لە باڵیۆزخانە و ناوەندەکانی دیکەی ئەمریکا راگەیاند و گوتی، هەڵکشانی تووندوتیژیی دەسەڵاتی سەربازیی میانمار دژی خەڵکی سیڤیل بەردەوامە و لە هەڵکشاندایە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، فەرمانمان دەرکردووە بۆ کارمەندانی ئەمریکی و ئەندامانی خێزانەکانیان کە میانمار جێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵات، هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، فەرمانەکان بۆ پاراستنی ژیانی کارمەندە ئەمریکییەکان و خێزانەکانیان دەرکراوە.

لە راگەێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا باس لەوە کراوە، خۆپێشاندانە بەردەوامەکانی خەڵک بۆ گەڕانەوەی حکومەتە هەڵبژێردراوەکەی میانمار رووبەڕووی هێرشی سوپا دەبێتەوە، کە تاوەکو ئێستا بووەتەهۆی کوژرانی زیاتر لە 520 کەسی سیڤیل.

 

 





ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad