English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ پەرلەمان بۆ تێپەڕاندنی بودجە كۆدەبێتەوە
2021-03-31 [08:59 AM]

​ZNA- هەولێر


هاوپەیمانى سائیرون هەوڵ بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دەدات بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە بڕیارە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان لە کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ دەست پێبکات.

جەواد موسەوى، پەرلەمانتاری عێراقی لە هاوپەیمانی سائیرون، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵی عێراقییە ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، بۆ پەسندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی، جگە لە پەرلەمانتارانی سائیرون، فراکسیۆنە کوردییەکان و سوننە و رەوتی حیکمەش ئامادە دەبن، بەمەش دەتوانرێت رێژەی یاسایی تەواوبکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، هاوپەیمانی فەتح لە ماڵی سەرۆکەکەیان هادی عامری کۆبوونەوە و بڕیاریاندا لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ئامادەبن.

 





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad