English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی سلێمانی: تاوەكو كارمەندانی تەندروستی تەواو نەبن‌، ڤاكسین نادرێتە ‏هیچ كەسێک
2021-03-31 [09:57 AM]

ZNA ــ هەولێر


تەندروستی سلێمانی: تاوەكو كارمەندانی تەندروستی تەواو نەبن‌، ڤاكسین نادرێتە ‏هیچ كەس

6 خولەک له‌مه‌وپێش

ئاسۆ سەراوی

زیادی بکە بۆ لیستی دڵخوازەکانم

تەندروستیبەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن کارمەندێکی تەندروستییەوە لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن کارمەندێکی تەندروستییەوە لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

A+A-

 

رووداو دیجیتاڵ

 

نزیکەی سێ هەفتەیە لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی ڤاکسین کراوە، لەبارەی دابەشکردنی ڤاکسینەوە جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، تاوەكو كارمەندانی ‏تەندروستی تەواو نەبن، ڤاكسین نادرێتە هیچ كەس ‌و دەشڵێت، "بۆ تەواو سنووری ‏سلێمانی 32بنكە بۆ پێدانی ڤاكسین دەستنیشان كراوە".

هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە ‏تۆڕی ‏‏‏میدیایی رووداوی رایگەیاند،‏ ‏تاوەكو كارمەندانی تەندروستی تەواو نەبن، ڤاكسین ‏نادرێتە هیچ كەسێك ‌و دەشڵێت، "ئەو ڤاكسینەی تاوەكو ئێستا هاتووە كەمە بەشی ‏كارمەندانی تەندروستیش ناكات، چونكە بۆ تەواوی سنووری سلێمانی بە هەڵەبجە ‌و ‏ئیدارەكانی راپەڕین ‌و گەرمیانەوە بۆ زیاتر لە 20 هەزار كارمەندی تەندروستی ‏‏16 هەزار 500 ژەمەڤاكسین ‏هاتووە"‏ .

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ‏ئەوەشی خستەڕوو، مەرج نییە ‏هەموو كارمەندێكی تەندروستی ئامادەبێت ڤاكسین وەربگرێت‌ و گوتیشی، "لەنێو شاری ‏سلێمانی 12 شوێن ‌و لە تەواوی سنووری سلێمانیش 32 شوێن بۆ وەرگرتنی ‏ڤاكسین دیاركراوە".

هەرچەندە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لە ئاستی دنیادا بەرەو پێشچوونی ‏باشی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام ئەوە نەبووەتە هۆی كەمبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ‏كۆرۆنا.‏

 

لە سەرەتای ئەم مانگە بۆ یەکەمجار 50 هەزار ڤاکسینی کۆرۆنای سینۆفارم لە چینەوە گەیشتە عێراق و لەو بڕەش پێنج هەزاری بۆ هەرێمی کوردستان بوو. دواتر لە هەفتەی رابردوو 43 هەزار و 800 ژەمە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا گەیشتە هەرێمی کوردستان.

 

پێشتر وەزارەتی تەندروستی بۆ دابەشکردنی ڤاکسینەکە بەسەر هاونیشتمانیاندا ریزبەندییەکی داناوە و رایگەیاند: "سەرەتا ئەوانەی سەرووی 90 ساڵانن، دوای ئەوەی 80 ساڵان، ئەوەشی بچووکترە و نەخۆشی درێژخایەنی هەیە ئەویش لەپێشینە دەبێت بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە، هەروەها شوێنە داخراوەکانی وەکو قوتابخانەکان و زیندانەکانیش پشکیان لەوەرگرتنی ڤاکسینەکە دەبێت."

 

لە دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی بۆ تووشبوون بە کۆرۆنا لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 860 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 7 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 399 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.

 

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئاداری ساڵی 2020ـدا تاوەكو ئێستا 121 هەزار و 179 كەس لە هەرێمی کوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 109 هەزار و 234 تووشبوو چاكبوونەتەوە، سێ هەزار و 660 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad