English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند وڵات و ئاژانس داوادەکەن رێكکەوتنێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاکان بکرێت
2021-03-31 [11:35 AM]

هەولێر ــ ZNA


Rudaw

20 وڵات و ئاژانس داوادەکەن رێكکەوتنێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاکان بکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش

هونەر رێبوار

زیادی بکە بۆ لیستی دڵخوازەکانم

تەندروستیوێنە: AFP | Getty Images

وێنە: AFP | Getty Images

A+A-


رووداو- هەولێر

زیاتر لە 20 وڵات و ئاژانسی نێودەوڵەتی داوادەکەن بەشێوەیەکی نێودەوڵەتی رێککەوتنێك بکرێت و ئامادەکاری بکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاکان بەتایبەت ئەوانەی لە ساڵانی داهاتوو رەنگە رووبدەن لەدوای ڤایرۆسی کۆرۆنا. 


د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و وڵاتانی دیکە پێکەوە دەڵێن هەماهەنگی دەەکن بۆ ئامادەکاری و رێکخستنی پلانێك بۆ وەڵامدانەوەی پەتا جیهانییەکان و رووبەڕووبوونەوەیان. 

سەرۆکی رێكخراوی تەندروستی جیهانی روونیدەکاتەوە جیهان ناتوانێت چاوەڕێ و بەرەنگاری پەتایەکی دیکە ببێتەوە ئەگەر پلانێك دانەندرێت، هاوکات دەڵێت دروستکردنی رێککەوتنێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاکان نەوەکانی داهاتوو دەپارێزێت. 

رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەشڵێت لەڕێگەی ئەم رێكکەوتنەوە وڵاتان زانیارییەکان بڵاودەکەنەوە، رێنماییەکان هاوبەشدەبن و ئامادەکارییەکان یەکدەخرێن، بەمەش پلانێكی گشتگیر دادەندرێت. 





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad