English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا ڤاكسینی كۆرۆنا ئافرەتانی دووگیان زیانی هه‌یه‌؟
2021-03-31 [12:46 PM]

هەولێر ــ ZNA


لەتوێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، ئافرەتانی دووگیان دەتوانن ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرن و ئەوانیش دژەتەنی پێویستیان بۆ دروست دەبێت و کۆرپەلەکانیشیان بەرگری لە دایکیانەوە وەردەگرن، دكتۆره‌ هودا راوێژکاری نه‌خۆشییه‌كانی ئافرەتان و منداڵ بوون له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمایی زیاتر به‌ ئافرەتانی دووگیان ده‌دات.

ئافرەتانی دووگیان و شیردەر دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دژەتەکانیان لە رێگەی وێڵاشەوە بۆ کۆرپەلەکانیان دەگوازرێتەوە.

ئەنجامی ئەو توێژینەوانە دڵخۆشکەرن بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانەی لەبارەی سەلامەتی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر ئافرەتانی دووگیان دەکران.

٨٤  ئافرەتانی دووگیان ٣١ ژنی شیردەر بەشداریان پێکرا و ڤاکسینی فایزەر - بایۆنتیك و مۆدێرنایان لەسەر تاقیکراوەتەوە، دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە، پشکنینیان بۆ کراوە و دەرکەوتووە دژەتەنیان دژی کۆرۆنا بۆ دروستبووە و لە رێگەی وێڵاش و شیردانەوە بۆ کۆرپەکانیان دەگوازرێتەوە.

هاوکات، ڤاکسینی کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن لەسەر ئافرەتانی دووگیان تاقیکراوەتەوە و هیچ گرفتێكی تەندروستی نەخراوەتەڕوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری بە ئافرەتانی دووگیان دا کە نابێت ڤاکسینی مۆدێرنا بە کاربهێنن، چونکە سەلامەتی ئەو ڤاکسینە بۆ ئەوان نەسەلمێنراوە.





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad