English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفغانستان ... سێ کارمەندی هەڵمەتی کوتانی منداڵان كوژران
2021-03-31 [01:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئەوەی به‌رپرسانی ئه‌فغانستان هەڵمەتی کوتانیان دژی نەخۆشی ئیفلیجی لە منداڵاندا دەستپێکرد، ژماره‌یه‌ك چەکدار لە ڕۆژهەڵاتی ئه‌و وڵاته‌ سێ کارمەندی هەڵمەتی کوتانی منداڵانیان کوشت.

لە دوو هێرشی جیادا لە جەلالئابادی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان سێ کارمەندە گەنجەکە بە فیشەک کوژران، جەلالئاباد بەشێوەیەکی ڕێکخراو و بەردەوام کردەوەی توندوتیژی تیادا ئەنجام دەدرێت.

سەرپەرشتیاری سێ کارمەندەکە وەحید ئەڵڵا بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت ئەو کارمەندانانەی کوژراون " لە ماڵێکەوە بۆ ماڵێکی تر دەچوون بەمەبەستی کوتانی منداڵان."

بەرپرسێکی ئۆفیسی فەرمانڕەوای ویلایەتی نەنگەرهار کە جەلالئاباد پایتەختەکەیەتی کوژرانی سێ کارمەندەکەی پشتڕاست کردەوە.

لەلای خۆیەوە هەڵسوڕێنەری کاروباری ئەمەریکا لە کابوڵ ڕۆس ویڵسن کوشتنی سێ کارمەندە گەنجەکەی سەرکۆنەکرد.

هەروەها ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە " بەرپرسانی ئەفغانی کرد بەزووترین کات لێکۆڵینەوە لەم کردەوە توندوتیژە بکەن کە هیچ مانایەکی نیە و تاوانبارانیش ڕادەستی دادگا بکرێن."

جێگری بەڕێوبەری لقی ڕێکخراوەکە سەمیرە حەمیدی وتی " ئەم کردەوە خراپ و ترسنۆکانەیە بووە هۆی کوژرانی سێ ئافرەت کە خۆیان تەرخانکردبوو بۆ پاراستنی تەندروستی منداڵانی ئەفغانستان."

بەپێی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان هەڵمەتی کوتان بۆ ماوەیەکی کاتی لە ویلایەتەکەدا ڕاگیراوە.

لەکاتێکدا ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا لەناوبراوە، هێشتا ئەم نەخۆشیە لە ئەفغانستان و پاکستاندا ماوە.

 





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad