English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان وادەی پڕۆسەی تۆماركردنی دەنگدەرانی درێژ كردەوە
2021-03-31 [01:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق، وادەی پڕۆسەی تۆماركردنی بایۆمەتریی دەنگدەرانی بۆ ناوەڕاستی مانگی نیسان درێژ كردەوە، بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش وتی، ئەمڕۆ كاتی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كۆتایی دەھات، بەڵام بەپێی  بڕیارەكە، تا رۆژی ١٥ی مانگی داھاتوو دەنگدەران دەتوانن پەیوەندی بە كۆمسیۆنەوە بكەن.

خالید عەباس، بەرپرسی ئوفیسی پارێزگای دھۆكی كۆمسیۆن، رایگەیاند، درێژكردنەوەی كاتی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران، دەرفەتێكی باشە بۆ ئەو دەنگدەرانەی تا ئێستا خۆیان لە بایۆمەتریی دەنگدان تۆمار نەكردووە یان كێشەیان ھەیە بۆ راستكردنەوەی ناوەكانیان، لەبەر ئەوەش داوا لە ھاووڵاتیان دەكەین سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن.

بەرپرسەكەی كۆمسیۆن روونیشی كردەوە، ئەمڕۆ كاتی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كۆتایی دەھات، بەڵام بەپێی  بڕیارەكە، تا رۆژی ١٥ی مانگی داھاتوو دەنگدەران دەتوانن پەیوەندی بە كۆمسیۆنەوە بكەن.

خالید عەباس گوتیشی، تا ئێستا پارێزگای دھۆك لە پێشەنگی پارێزگاكانی عێراقە بۆ تۆماركردنی بایۆمەتریی دەنگدەران و رێژەی ٧٠%ی تۆمار كردووە، بەڵام لەبەر درێژكردنەوەی ماوەی تۆماركردن، رێژەكە لە رۆژانی داھاتوودا بەرەو ھەڵكشان دەچێت.

 

KDP.info

 





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad